کوردستان، یه‌که‌م جار پاش شه‌ڕی چاڵدران له ساڵی١٥١٤ ی زایینی، بێ ڕەزامەندی کورد له نێوان دوو ئیمپڕاتووری سه‌فه‌ویی و عوسمانی دا، دابه‌ش کرا. ساڵی ١٦٣٩ ئەو دابەشکردنە بە پێی ڕێککەوتننامەی “زەهاو” بوو بە فەرمی و نەتەوەی کورد نیری کۆیلەتی ئەو دوو دەوڵەتەی خرایە مل. پاش شه‌ری یه‌که‌می جیهانی، ساڵی ١٩٢٣ زلهێزه‌کان له نێو خۆیان دا سازان و به پێی ڕێککه‌وتننامه‌ی “لۆزان”، ئه‌و به‌شه کوردستانه‌ی که که‌وتبوه ژێرده‌ستی ئیمپڕاتووری عوسمانیی، کردیان به سێ به‌ش و له کیسه‌ی خه‌لیفه ڕا، دابه‌شیان کرد به سه‌ر سێ وڵا‌تی تازه ساز کراوی عێراق و سووریا و تورکیا دا و کوردستان بوو به چوار به‌ش، ئه‌وه‌ی ئیستا هه‌یه و ده‌یبینین.
کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی دێرینه و به هه‌زاران ساڵ، له‌م ناوچه شاخاویانه ژیاوه که ئێستا لێی ده‌ژی. بۆیه‌ش که‌وتۆته سه‌ر ئه‌م شاخانه، چونکه به درێژایی مێژوو، له لایه‌ن داگیرکه‌ر و تاڵانکه‌ر و پاوانخوازانه‌وه، هێرشی کراوه‌ته سه‌ر و کوردیش، بۆ خۆپاراستن، پاڵی وه چیاکان داوه که بۆی ببێته پشت و په‌نا. چیاکان ئه‌و قازانجه‌شیان هه‌بووه که له سه‌ر شاخه‌کان ڕا به‌ردیان جاڵه کردۆته‌وه سه‌ر هێرشکه‌ران و به‌م شێوه‌یه توانیویانه دوژمنه‌کانیان تێک بشکێنن. ئاکامی په‌لاماری داگیرکه‌ران و هه‌ڵات هه‌لاتی کورده‌کان، بۆته ئه‌وه که، شوێنه خۆش و قه‌راخ ده‌ریاکان، که‌وتوونه ده‌ست داگیرکه‌ر و چیاکانیش بوونه ما‌ڵی کورده‌کان، ده‌نا به پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌کانی وه‌ک شه‌ره‌فنامه‌ی شه‌ره‌فخانی بدلیسی، له سه‌ره‌تا دا سنووری کوردستان له سێ لای باکوور و باشوور و ڕۆژئاواوه، له سه‌ر ده‌ریا بوو‌ه. داگیرکه‌ر، چیاکانیشیان به کورد ڕه‌وا نه‌دیوه و له حه‌ولی په‌ره پێدانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان دا، ویستوویانه، له‌وێشی ڕاو بنێن. هۆی ئه‌م کاره، له سه‌ره‌تا دا، ئاو و هه‌وای خۆش و له‌وه‌ڕی چاک و سه‌رسه‌وزیی و جوانیی سروشته‌که‌ی بوو، به‌ڵام پاشان که نه‌وت دۆزڕا‌وه و زانیان کوردستان سه‌رچاوه‌ی زێڕی ڕه‌شه، ئیتر مه‌سه‌له‌که گۆڕا و ئه‌وجار خه‌ریک بوون، هه‌ر ئاسه‌واری کورد له‌م ناوچه‌یه دا نه‌هێڵن، که به هه‌زاران ساڵ تێیدا ژیابوو. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، له هه‌موو شێوه‌یه‌کی سه‌رکوت و قه‌ڵاچۆکردن که‌ڵکیان وه‌رگرت. به شه‌مشیر و گورز و مه‌تاڵ ده‌ستیان پێ‌کرد، به فیشه‌ک و بۆمب و فرۆکه درێژه‌یان دا. شار و گوندیان وێران کرد. لێڕه‌واریان سووتاند. ئه‌نفالیان کرد. شیمیاییان لێدا. چه‌کی له‌یزه‌رییان له‌سه‌ر تاقی کرده‌وه. کۆچیان پێ کرد. زمان و جل و به‌رگییان قه‌ده‌غه کرد. حه‌ولی گورینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان دا. میژوویان لێ چه‌واشه کرد. فێڵی سیاسی‌یان لێکرد. تیرۆریان کرد. له‌سیداره‌یان دا. له شه‌قام و کۆڵانان به چاو به‌ستراویی تیره‌بارانیان کرد. له ته‌عه‌ریب و تورکاندن و به ئێرانیی کردنیشی غافڵ نه‌بوون. ئه‌و ژنۆساید و قه‌ڵاچۆکردن و پاکتاوی نه‌ژادییه، له ماوه‌ی ئه‌م پێنسه‌ت ساڵه دا نه‌بڕاوه‌ته‌وه و به شیوه‌ی جۆراوجۆر درێژه‌ی هه‌بووه و به‌داخه‌وه ئێستاش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه. کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئاشتی خواز و هێمن بوو‌ه و زیاتر له بیر ژیانی ئاسایی خۆی دابووه، هه‌تا ده‌ست به‌سه‌ر خاکی ئه‌م و ئه‌و داگرتن. به‌ڵام له په‌نا ئه‌وه‌ش دا، ئازا و خۆڕاگر و کۆڵنه‌ده‌ر بوو‌ه، هه‌ر بۆیه‌ش ماوه و له‌ناو نه‌چووه و له‌ناویش ناچێ.
له کۆتاییی سه‌ده‌ی هه‌ژده و ده‌ستپێکی سه‌ده‌ی نۆزده ڕا، که سه‌رده‌میی میژوویی ئیمپڕاتوورییه‌کان کۆتایی هات، ته‌وه‌ری نه‌ته‌وه ــ ده‌وڵه‌ت هاته گۆڕ و نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کانی ئورووپا، ده‌ستیان کرد به خه‌بات بۆ رزگاری و پێکهێنانی وڵا‌تی سه‌ربه‌خۆ و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و کیانی تایبه‌ت به خۆیان.
ئه‌حمه‌دی خانی سێسه‌ت ساڵ له‌مه‌و به‌ر گوتوویه‌تی:
گه‌ر دێ هه‌بوا مه ئیتفاقەک فێکرا بکرا مه ئینقیادەک
ڕۆم و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م ته‌مامی هه‌میا ژ مه ڕا د‌کر غوڵامی
که‌وابێ بیری نه‌ته‌وه‌یی کورد، له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه ده‌ستی پێ کرد و له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا، که به سه‌ده‌ی ئازادیی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان به‌ناوبانگه، په‌ره‌ی ئه‌ستاند. نه‌ته‌وه‌که‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له‌م کاروانه به‌جێ نه‌مێنێ، وه‌ک زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی جیهان، بۆ ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کورد حه‌ولی دا. بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، چه‌ند حیزبی سه‌ربه‌خۆیی خواز، له کوردستان پێک هاتن. له‌وانه کۆمه‌ڵه‌ی خۆییبوون، کۆمه‌ڵه‌ی هیوا، حیزبی ئازادی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌موویان، ڕزگاریی و سه‌ربه‌خۆیی و ئیستقلالی کوردستانی گه‌وره بوو که هه‌موو میلله‌تی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان له ژێر سایه‌ی دا بحه‌سێنه‌وه و به ئازادیی و سه‌ربه‌ستیی بگه‌ن. هه‌موو ئه‌و حیزبانه، کوردایه‌تییان ده‌کرد، هه‌موو باوه‌ڕیان به سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌بوو، خۆیان به کورد ده‌زانی، سنوورێکیان له نێوان خۆیان دا نه‌ده‌دیت و خۆیان به خه‌ڵکی وڵاته داگیرکه‌ره‌کانیان، نه‌ده‌زانی. به هه‌زاران کورد له شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌کانی شار و گونده‌کانی ئه‌م خاکه داگیر کراوه دا، له هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، به دروشمی بژی ئازادیی و بژی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، له سێداره دراون و گیانیان داناوه.
دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی و هاتنی ئه‌رته‌شی یه‌کیه‌تیی سۆڤیه‌ت و ئینگلیس بۆ نێو خاکی ئێران، ده‌رگای پارڵمانی ئێران له تاران، بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێک هه‌ر به ته‌واوی داخرا و ده‌سته‌ڵاتێک له تاران دا نه‌ما. حیزبی سیاسی هه‌ڵسووڕی ئه‌وکاتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف بوو، که بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ، کاروباری کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی، زۆر چاکتر له تاران، بۆخۆی به‌ڕێوه به‌رد و پیشه‌وا قازی، ئه‌م چوار ساڵه‌ی به خودموختاری پێناسه کردووه. مه‌رحوومی عه‌بدوره‌حمانی ئیمامی که بۆ خۆی یه‌کیک له دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌ی ژێکاف بوو، گێڕاوێته‌وه که کۆمه‌له‌ی ژێکاف، له کرماشانه‌وه، هه‌تا سوله‌یمانی، له مه‌هاباده‌وه هه‌تا هه‌ولێر، له دیاربه‌کره‌وه هه‌تا موسڵ و خانه‌قین و که‌رکووک، ئه‌ندامی هه‌بوو. حیزبه کورده‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه، سه‌ره‌ڕای گیروگرفتی زۆری ئه‌وکاتی بواریی پێوه‌ندیی گرتن و هاتووچۆ، دیسانیش هاوکاریی نیزیک و پته‌ویان به یه‌که‌وه هه‌بوو. له‌م ماوه‌یه دا که کورد، بۆخۆی خۆی به‌ڕێوه ده‌برد، پێشه‌وا قازی، زۆری حه‌ول دا، بۆ چاره‌سه‌ر کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد له چوارچێوه‌ی ئێران دا، له‌گه‌ڵ تاران بسازێت، له‌گه‌ڵیان دانیشت، وتوووێژی له‌گه‌ڵ کردن، به‌ڵام ئاخری به‌م ئاکامه گه‌یشت، که وه‌ده‌ست هێنانی مافی کورد، له چوارچێوه‌ی حکوومه‌تی داگیرکه‌ری ئێران دا، ئیمکانی نییه، هه‌ر بۆیه‌ش، له بڕیارێکی ژیرانه‌ی مێژوویی دا، له ڕۆژی دووی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٩٤٦ی زایینی، سه‌ربه‌خۆیی و ئیستقلالی کوردستانی ڕاگه‌یاند. به‌داخه‌وه، ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان، پاش یازده مانگ، که‌وته به‌ر دۆخێکی سه‌خت و دژواری گه‌مه‌ی نیوده‌وڵه‌تیی زلهێزه‌کان و یه‌کییه‌تی سۆڤیه‌ت به وه‌رگرتنی وه‌عده‌ی ئیمتیازی نه‌وتی باکووری ئێران، که قه‌تیش پێی نه‌گه‌یشت، پشتی له کورد کرد و کۆماره ساواکه‌ی کوردستان ڕووخا و به‌شێک له رێبه‌ره‌کانی، له‌وانه پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د، له سێداره دران. نه‌ته‌وه‌ی کورد، سه‌ره‌ڕای فیداکاریی و حه‌ول و تێکۆشانی بێ وچانی ڕۆڵه‌کانی، به‌داخه‌وه هه‌روا ژێرده‌ست ماوه‌ته‌وه و ئێستا ئیتر یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و کۆنترین نه‌ته‌وه بێ ده‌وڵه‌ته‌کانی جیهانه. یه‌کێک له هۆیه هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رنه‌که‌وتن و به‌جێمانی کورد، له کاروانی ڕزگاری نه‌ته‌وه‌کان، جگه له پاوانخوازی زلهێزه‌کان و تاوانی داگیرکه‌ران، ئه‌وه بوو‌ه که، له ماوه‌ی چل په‌نجا ساڵی ڕابردوودا، ئه‌و حیزبه سیاسیانه‌ی، ئاڵای نوێنه‌رایه‌تی میلله‌تی کوردیان به‌ده‌سته‌وه بوو‌ه، ته‌سلیمی واقعی دابه‌ش بوون و داگیرکرانی کوردستان بوون و فریوی سیاسه‌ت و ئیدئۆلۆژی حیزبه سه‌رانسه‌رییه‌کانیان خواردووه و ئیستقلال و سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان له بیر خۆیان بردۆته‌وه و نه‌یانویستووه و باسیان نه‌کردووه و وه‌ک خه‌ونی شاعیرانه و هه‌ڵێنانی به‌ردی گه‌وره ناویان بردووه. هه‌ر کات باس له‌م مافه ره‌وایه‌ی کورد کراوه، به‌هانه‌یان هێناوه‌ته‌وه که نابێ و ناکرێ و جێبه‌جێ نابێ و ناگونجێ و له ئاکام دا پرسه‌که هه‌روا ماوه‌ته‌وه و کورد نه‌یتوانییوه به‌م ئامانجه له‌مێژینه‌ی خۆی بگا و به ڕاشکاوی ده‌ڵێم: به‌شیک له هۆی سه‌رنه‌که‌وتنمان، ئه‌و خاڵه گرینگه بوو‌ه، چونکه که‌س نایه سه‌ربه‌خۆیی و ئیستقلالی کوردستان‌مان دوو ده‌ستی پێشکه‌ش بکا، ئه‌گه‌ر خۆمان نه‌مانه‌وێ و داوای نه‌که‌ین و خه‌باتی بۆ نه‌که‌ین.
درێژەی هەیە


All reactions:
189Jawhar Jalal, Amir Hashemi and 187 others